لە رۆژی ھەینییەوە شەپۆلێکی تری خۆڵبارین عێراق دەگرێتەوە
کوردسات نیوز
٢٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٢
٤٥٢
دەستەی کەشناسی عێراق بڵاویکردۆتەوە، پێشبینی دەکەن لە دوانیوەڕۆی رۆژی ھەینییەوە شەپۆلێکی بەھێزی خۆڵبارین عێراق بگرێتەوە و لە ناوچەکانی باشوری وڵاتەکە ئاستی بینین بۆ یەک کیلۆمەتر کەم دەبێتەوە.
کەشناسی عێراق راشیگەیاند، خۆڵبارینەکە کاریگەری لەسەر ناوچەکانی ھەرێمی کوردستانیش دەبێت، بەڵام کاریگەرییەکە کەمتر دەبێت و ئاستی بینین باشتر دەبێت.
کەشناسی عێراق پێشبینیش کردووە رۆژی یەکشەممە شەپۆلی خۆڵبارینەکە قۆناغ بە قۆناغ روو لە کەمبوونەوە بکات.