سەرۆکایەتی کۆماری عێراق وەڵامی موقتەدا سەدری دایەوە
٢٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٢
٣١٨
وتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق ڕایگەیاند، سەرۆکایەتی کۆمار پێشتر پڕۆژەیاسای بە "تاوانناساندنی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل" لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە پێگەیشتوە بە مەبەستی تەواوکردنی ڕێوشوێنەکانی دەرکردنی یاساکە و پەسەندکردنی لەسەر بنەمایی یاسایی و دەستووری لە سەرۆکایەتی کۆمار، ھەر بۆ ھەمان مەبەست سەرۆک کۆمار د. بەرھەم ساڵح فەرمانی کرد کە ئەم یاسایە بەو شێوازەی نێردراوە لە لایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە بەبێ ھیچ تێبینییەک پەسەند بکرێت و لە رۆژنامەی عێراقی لە ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٢دا بڵاو بکرێتەوە.
لە ڕوونکردنەوەکەدا ھاتووە، سەرۆک کۆماری عێراق ھەمیشە پشتیوانی لە پرسی فەڵەستین دەکات و لەگەڵ جێبەجێکردنی تەواوی مافە ڕەواکانی گەلی فەلەستین و ڕزگارکردنی فەلەستینە لە داگیرکەرانی ئیسرائیل.