داوای دەستپێکردنەوەی دانوستانەکانی ھەرێم و بەغداد دەکرێت
٢١ی حوزەیرانی ٢٠٢٢
٤٥٨
ئەمینداری گشتیی کەتیبەکانی ئیمام عەلی، لە تویتێکدا رایگەیاند، حکوومەتی داھاتوو حکوومەتی ئاڵنگارییەکان دەبێت و پێویستە دانوستانەکانی نێوان بەغداد و ھەرێمی کوردستان، لەبارەی پرسی نەوت و غاز و دەروازەکان و داھاتەکانیان و سیاسەتیی دەرەوە و ئاسایش دەستپێبکاتەوە، وتیشی، دواخستنی چارەسەرکردنی کێشەکان، دەبێتە ھۆی خراپتربوون و قوڵبوونەوەی کێشەکان.