شەپۆلێکی خۆڵبارینی نیمچە چڕ ناوچەکانی عێراق دەگرێتەوە و پلەکانی گەرماش دادەبەزێت
کوردسات نیوز
٢٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٢
١٬٠٢٨
ھەر بەپێی پێشبینییەکان خۆڵبارینەکە زۆربەی شار و ناوچەکانی عێراق دەگرێتەوە و ڕۆژی پێنجشەممە کۆتایی دێت، بەوەش پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە.
ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە، رۆژی پێنج شەممە پلەکانی گەرما ناجێگیردەبن و دوای تەواوبوونی خۆڵبارینەکە، جارێکی تر پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە.
کەشناسی و بوولەرزەزانی عێراق راشیگەیاندوە، رۆژی دوو شەممە بەرزترین پلەی گەرما لە پارێزگای بەسرە تۆمار کرا کە ٥٢ پلەی سیلیزی بوو، لە بەشێکی تری ناوچەکانی عێراق پلەگەرما ٥٠ پلەی تێپەڕاندوە.