وەزیری نەوتی عێراق: بەم نزیکانە بریاری دادگای فیدراڵی لەسەر نەوتی ھەرێم جێبەجێ دەکرێت
کوردسات نیوز
٢٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٢
٢٬٧٣٦
ئاژانسی ھەواڵی ڕۆیتەرز لە زاری ئیحسان عبدولجەبار، وەزیری نەوتی عێراقەوە بڵاویکردەوە، ئەو بڕیارەی دادگای فیدراڵی دەرکردووە دەربارەی نادەستوری بوونی یاسای نەوت و گازی ھەرێمی کوردستان، بەم نزیکانە لەڕێگەی ڕێکارە یاسایی و شەرعییەکانەوە جێبەجێ دەکرێت.
دادگای باڵای فیدراڵی عێراق لە مانگی شوباتی ئەمساڵدا ڕایگەیاند، یاسای نەوت و گازی ھەرێمی کوردستان نادەستورییە و داواشی لە دەسەڵاتدارانی ھەرێم کرد، داھاتەکانی نەوتی خاو ڕادەستی بەغداد بکەن.
ھاوکات وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاند، دوای پەسەندکردنی پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢٢، کۆمپانیای نەوتی بەسرە دەبێتە خاوەنی گەورەترین پشکی کۆمپانیای ئیسکۆن مۆبیل، کە لە کێڵگەی نەوتی قورنەی یەک کاردەکات.