فڕاکسیۆنی یەکێتی ھەمیشە پاڵپشت و پشتگیری خاوەن قەڵەمە ئازادەکان دەبین
کوردسات نیوز
١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٢
٨٤٦
لە راگەیانراوەکەی فراکسۆنی یەکێتیدا هاتووە ھەر لە سەرتای ساڵی ۲۰۰۳ ڕۆژنامەنووسان خوێن و قوربانیی زوریان پێشکەش کردووە لەسەر دەستی تیرۆر و دوژمنانی ئازادی و چی لە کاتی ڕوماڵ کردنی پرۆسی رزگار کردنی ئەو ناوچانەی کە لە ژێر کۆنتڕۆڵی تاریک پەرستانی داعش دا بوون .
فراکسیۆنی یەکێتی جەختی لەوەشکردەوە کە ئەنجومەنی نوێنەران بەگشتی و فڕاکسیۆنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بەتایبەتی ھەمیشە پاڵپشت و پشتگیری خاوەن قەڵەمە ئازادەکان دەبێت لە ڕێگەی ئەو یاسایانەی کە لەناو ھۆڵی پەرلەمانەوە دەردەچن .