تەندروستی عێراق: بەھۆی خۆڵبارینەوە ھەزار کەس سەردانی نەخۆشخانەکانیان کردووە
کوردسات نیوز
١٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٢
٨١٠
سەیف بەدر وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕایگەیاند، بەھۆی خۆڵبارینەوە لە سەرجەم پارێزگاکان ھەزار کەس تووشی تەنگەنەفەسی بوون و سەردانی نەخۆشخانەکانیان کردووە و چارەسەری پێویستیان وەرگرتووە، زۆرینەشیان ڕەوانەی ماڵەکانیان کراونەتەوە. داواشی لە ھاوڵاتیان کرد، پابەندی ڕێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی بن.
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕاشیگەیاند، زیادبوونی ژمارەی ئەو کەسانەی بەھۆی خۆڵبارینەوە ڕوویان لە نەخۆشخانەکان کردووە، کاریگەری لەسەر کار و خزمەتگوزارییەکانی نەخۆشخانەکان نەبووە.