کۆمسیۆن وردەکاری جێگرتنەوەی پەرلەمانتارەکانی سەدر ئاشکرادەکات
کوردسات نیوز
١٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٢
٢٬٥٨٤
ھیمان تەحسین بەگ دەشڵێت، پرۆسەکە ھیچ پەیوەندی نییە بەوەی کورد بێت یان عەرەب بێت سونە بێت یان شیعە بێت تەنھا بەپێی بازنەکانی ھەڵبژاردنە و ھەندێک بازنە ھەیە سەربەخۆکان دێنە شوێنیان و ھەندێک بازنە ھەیە ھاوپەیمانی فەتح و چوارچێوەی ھەماھەنگی.
رونیشیکردەوە،" بەبۆچونی ئێمە سەرۆکی پەرلەمان بۆی نییە ئەو کورسیانە پڕ بکاتەوە، لێرەدا (ئیستحقاقی ھەڵبژاردن) ھەیە کە بەپێی یاسا دیاریکراوە، لەھەر بازنەیەک بەھۆی دەستلەکارکێشانەوە یان بەھۆیەکی تر کە سوێندی یاساییان نەخوارد ڕاستەوخۆ ئەو کەسانە دێنە شوێنیان لەو دەنگانەی ئەوان کەمتریان ھێناوە، واتە سەرنەکەوتون بۆ پەرلەمان لەھەمان بازنە بەبێ ڕەچاوکردنی ئەوەی ئەو کەسە کێیە؟ سەربەخۆیە یان لە لیستی چوارچێوەی ھەماھەنگییە یان لە لیستێکی تر، ھیچ پەیوەندی بەوەوە نییە دەکەوێتەسەر ئەوەی ئەو کەسانە کێن کە ڕاستەوخۆ دێن لەدوای کاندیدەکانی ڕەوتی سەدر دێن".
بەھۆی کاریگەریی ئەو چەقبەستنە سیاسیەی کە لە پرۆسەی سیاسی عێراقدا ھاتووەتە ئاراوە و بەشێکی زۆری دامودەزگاکانی دەوڵەتی توشی ئیفلیجی کردووە، سیناریۆ ھەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی نوێنەران، بە یەکێک لە بژاردەکان دادەنرێت و ماوەیەکە لە لایەن کوتلە سیاسییەکانەوە قسەوباسی لەبارەوە دەکرێت.
دوا پێشھاتی سیاسی عێراق، ھۆشدارییەکەی چەند ڕۆژی ڕابردووی موقتەدا سەدر سەرۆکی ڕەوتی سەدر بوو، کاتێک داوای لە پەرلەمانتارەکانی کرد دەستلەکار بکێشنەوە.