بۆمبێکی چێندراو لە سنوری ناحیەی گوڵاڵە تەقییەوەو ٥ کەس بوونە قوربانی
کوردسات نیوز
١٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٢
٩٦٤
لە راگەیەندراوێکدا شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق دەڵێت، سەرلە بەیانی ئەمڕۆ بەھۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێنراو لەسەر رێگەی گوندی ئوم حونتە لە باکوری ناحیەی گوڵاڵە لە باکوری خۆرھەڵاتی دیالە، کەسێک کوژرا و ٤ کەسی تریش برینداربوون کە ھەموویان ئەندامی یەک خێزانن.
بەپێی راگەیەنراوەکە، ھێزێکی ئەمنی گەیشتونەتە شوێنی رووداوەکە و لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردووە، بۆ دۆزینەوەی تۆمەتباران و ئەوانەی بۆمبەکەیان لەسەر ئەو رێگەیە داناوە.