داوا دەکرێت ٤٠٠ ملیار دینار بۆ ھێزە ئەمنییەکانی عێراق تەرخان بکرێت
کوردسات نیوز
٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٢
٩٦٨
بە گوێرەی بەڵگەنامەیەک کە لە لایەن خالید عوبەیدی سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقەوە پێشکەشکراوە، داوای لە سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و سەرۆکی لیژنەی دارایی کردووە، بودجەیەکی تایبەت بۆ سەرجەم دامەزراوە ئەمنی و سەربازییەکان تەرخان بکرێت.
وەک لە داواکەدا ئاماژەی پێکراوە، سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری، داوای تەرخانکردنی بڕی ٤٠٠ ملیار دیناری کردووە، بە مەبەستی پڕکردنەوەی پێداویستییە گرنگەکانی دەزگا ئەمنییەکان.