لە سەرەتای ئەمساڵەوە زیاتر لە شەش ھەزار تۆمەتباری ماددەی ھۆشبەر لە عێراق دەستگیرکراون
کوردسات نیوز
٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٢
٥١٨
"تەحسین خەفاجی" وتەبێژی فەرماندەی ئۆپراسیۆنە ھاوبەشەکان رایگەیاند، ھێزە ئەنییەکانی عێراق رێنمایی و راسپاردەی تەواویان پێیە بۆ بەدواداچوون لەسەر دۆسیەی ماددە ھۆشبەرەکان، لە چەند رۆژی رابردووشدا گروپێکیان لە بەسرە دەستگیرکردووە کە ١٨ کەس بوون و تۆمەتبار بوون بە بازرگانی کردن و بەکارھێنانی ئەو ماددانە.
ھاوکات بەڕێوەبەرایەتی روبەڕوبوونەوەی ماددە ھۆشبەرەکان رایگەیاندووە، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ناوەڕاستی مانگی رابردوو زیاتر لە ٦ ھەزار کەس بە تۆمەتی بەکارھێنان و بازرگانی کردن بەو ماددانەوە دەستگیرکراون، راشیگەیاند لە پارێزگاکانی باشور بەکارھێنانی ماددەی کریستاڵ و حەشیش زۆرە و لە پارێزگاکانی خۆرئاواش جۆری تر وەک کبتاگۆن بڵاوە لە نێو بەکارھێنەراندا.