فەتح: تێپەڕاندنی پێشنیازە یاسای ئاسایشی خۆراک بەو مانایە نایەت کە جێبەجێ دەکرێت
٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٢
٧٧٣
ئەندامەکەی ھاوپەیمانی فەتح ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە ، سوربونی ھەندێک لایەن لەسەر تێپەراندنی پێشنیازە یاسای ئاسایشی خۆراک ، جێی سەرسوڕمانە ، چونکە ئەو پێشنیازە یاسایە دژی دەستورە و سوربونی ئەو لایەنانە لەسەر تێپەراندنی ، نیشانەی پرسیار و گومان دروست دەکات.
دوپاتیشکردووەتەوە ، کە لە ئەگەری تێپەراندنی پێشنیازە یاساکەشدا ، مەرج نیە جێبەجێبکرێت، چونکە لە دادگای باڵای فیدراڵی تانەی لێدەدرێت و دەبێت دادگای فیدراڵی خاوەن بریار بێت .