عامری لە میانی بەشداریکردنی لە کۆربەندێکدا رایگەیاند ، گرفتە سیاسییەکان لە عێراق بەھۆی کاریگەری رژێمی دیکتاتۆری پێشوو بۆ ماوەیەکی دوور و درێژ ،  بەردەوامن ، چەقبەستویی سیاسییش لە ئێستادا بابەتێکی ئاساییە چونکە ھەموو پێکھاتەکانی عێراق دەیانەوێت گرەنتی داھاتوویان بکەن .

ھەروەھا جەختیکردۆتەوە لەوەی کە لەم قۆناغەدا پێویستە ھەموو لایەنەکان پابەندی دەستور بن چونکە تەنھا دەرچەیە بۆ رزگاربون لە قەیرانەکان  ، داواشی لەلایەنەکان کردووە بە زوترین کات حکومەتی نوێ پێکبھێنن .