وەزارەتی تەندروستیی عێراق: بەپێی ژمارەی دانیشتووان دەرمان بۆ پارێزگاکان دەنێرین
کوردسات نیوز
٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٢
٥٩٩
د.سەیف بەدر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عێراق، بە کوردسات نیوزی راگەیاند، وەزارەتی تەندروستیی فیدڕاڵی، بەپێی ژمارەی دانیشتووان دەرمان و پێداویستی پزیشکی بەسەر ھەموو پارێزگاکان دابەش دەکات، لە ناویشیدا لە پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان، بەڵام لە چەند حاڵەتێکی زۆر کەمدا و بەھۆی بارودۆخێکی لەناکاوی وەک بڵاوبوونەوەی نەخۆشی، رەنگە بڕە دەرمانی پارێزگایەک بۆ پارێزگایەکی تر بگوازرێتەوە یان ھاوکاری زیاتری تەندروستی پێشکەش بکرێت.