ئەحمەد موسەوی: ماوەی خزمەتی سەربازیی لە عێراق ساڵ و نیوێک دەبێت
کوردسات نیوز
٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٢
٦٨١
"ئەحمەد موسەوی" ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، لیژنەکەیان دەستیکردووە بەخوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژەیاسای "خزمەتی ئاڵا" کە بە خزمەتی سەربازیی زۆرەملێ ناسراوە و ڕۆڵی دەبێت لەخزمەتکردن و ڕاھێنان و کۆنتڕۆڵکردنی گەنجان.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، بەپێی پڕۆژەیاساکە، ماوەی خزمەتی سەربازیی ساڵ و نیوێک دەبێت و لەو ماوەیەدا سەرباز مانگانە مووچەیەکی ٧٠٠ ھەزار دیناری وەردەگرێت و ھەموو جۆرە ناونانێکی تائیفیش لادەبات، چونکە ھەموولایەک لەژێر چەتری سوپای عێراقدا کۆدەکاتەوە.