بەشێوەیەک لە مانگی ئایاری ساڵی رابردووەوە تا مانگی نیسانی ئەمساڵ، گروپە چەکدارە نەناسراوەکان ٢٦ ھەوڵیانداوە بۆ سەرکەوتکردنی ئۆپۆزسیۆن و رەخنەکان و چەندین رووداوی کوشتن و دەستدرێژی و ھەڵکوتتانە سەر ماڵانیش ھەبووە.

 ئەو راپۆرتە نێودەوڵەتییە راشیگەیاندووە، سەرباری ئەو حاڵەتانە، بەڵام پێشکەوتنێکی کەم و سنوردار لە پاراستنی مافی مرۆڤی عێراقییەکان بەدیھاتووە، بەشێوەیەک زۆرینەی کەسوکاری ئەو خۆپیشەندەرانەی لە خۆپیشاندانەکانی ساڵی ٢٠١٩ کوژران، قەرەبوو کراونەتەوە. 

راپۆرتەکە راشیگەیاندووە، حکومەتی عێراق لە ژینگەیەکی ئاڵۆزدا کار دەکات، تەنانەت لە پێکھێنانی حکومەتی نوێشدا.