ھێزێکی سەر بە سەدر دەرگای ناونوسینی کردەوە بۆ دروستکردنی ھێزی چەکدار
٢٨ی ئایاری ٢٠٢٢
٢٦٧
لێپرسراوانی باڵای سەرایا سەلام دەڵێن ئامانج لەو ھەنگاوە بەرگریکردنە لە پەیامی سەدر و دەرگای ناونیشینیش بە کراوەیی دەمێنێتەوە، بۆ ئەوەی زۆرترین کەس بتوانن پەیوەندی بکەن.
چاودێرانی ئەمنی پێیان وایە ئەو ھەنگاوەی موقتەدا سەدر، ڕەھەندی سیاسی و ئەمنی ھەیە و، سەدر ئامادەیە بۆ ڕووبەڕووبوونەوە، ئەگەر پەراوێز بخرێت لە کاتی پێکھێنانی حکومەتدا.
سێ ڕەوتی چەکدار لە ژێر دەسەڵاتی موقتەدا سەدر سەرۆکی ڕەوتی سەدر کار دەکەن، کە بریتین لە سەرایا سەلام و لیوای یەومول مەوعود و سوپای مەھدی، ئەو ھێزانەش خاوەنی چەکی سوک و مامناوەند و قورسن و لە سەرجەم شارەکانی ناوەڕاست و باشور بڵاوەیان پێکراوە.