پەرلەمانی عێراق یاسای مامەڵەکردن لەگەڵ ئیسرائیل دەخاتە دەنگدانەوە
کوردسات نیوز
٢٦ی ئایاری ٢٠٢٢
٣٩١
حەسەن عەزاری سەرۆکی کوتلەی سەدر لە ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند، ڕێوشوێنەکانی ڕەشنوسی پرۆژە یاسای بە تاوان ناساندنی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیسرائیل تەواو بووە و لیژنەی یاسایی بە کۆی دەنگ پەسەندی کردووە، بۆ ئەوەی بخرێتە بەردەم ئەنجومەنی نوێنەران بۆ پەسەندکردنی.
پێشتر فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجەمەنی نوێنەرانی عێراق خشتەی کاری دانیشتنی ئەنجومەنەکەی بڵاوکردەوە، کە دەنگدان دەکرێت لەسەر پرۆژە یاسای بە تاوان ناساندنی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیسرائیل و چەند گفتوگۆیەکی گشتی.