زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی ئەو دەنگۆیانە رەتدەكاتەوە كە باس لەوەدەكەن موچەخۆرانی زانكۆكە ئاگاداركرابنەوەی لەوەی فۆرمی هەژماری من پربكەنەوە و دەڵێت، لە 30/10 فۆرمی تەوتین لەزانكۆكەیان پڕكردووەتەوە.
سەرۆكایەتی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی لە رونكردنەوەیەكدا دەڵێت، ئاگاداری هەموولایەك دەكەینەوە كە زانكۆمان لە 30/10/2024 پڕۆسەی تەوتینی جێبەجێكردوە بۆ سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەرانمان، دەشڵێت ئەو نوسراوەی بڵاوكراوەتەوە تەنها گشتاندنێكی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیە و لە ڕووی كارگێڕییەوە گشتاندنی پێكراوە.
ئەوە لە كاتێكدایە ، لە هەندێك میدیا و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان نوسراوێك بڵاوكرایەوە و بەوجۆرە خوێندنەوەی بۆكرا، زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی موچەخۆرانی زانكۆكەی پابەند دەكات بەوەی پڕۆژەی هەژماری من جێبەجێبكەن.
ئەمە لەکاتێکدایە کە سەرۆکی زانکۆی سلێمانیش لە هەمان رۆژدا رایگەیاند: ٩٥٪ـی مامۆستایان و فەرمانبەرزانی زانکۆی سلێمانی فۆرمی تەوتینیان پڕکردووەتەوە.