ئەمساڵ عێراق پێویستی بە دوو بۆ سێ ملیۆن تۆن گەنمی ھاوردە کراوە
٢٣ی ئایاری ٢٠٢٢
٤٧٩
لە ١٠ی مانگی ڕابردۆوە دەست بە وەرگرتنی دانەوێڵە کراوە، لە پارێزگاکانی (کەرکوک و نەینەواش) لە سایلۆکان دەستکراوە بە ڕێوشوێنەکانی وەرگرتنی دانەوێڵە.
بە گوێرەی پلانی وەزارەتی بازرگانی عێراقیش، ئەگەر بڕی گەنمی وەرگیراوی ئەمساڵ بگاتە یەک ملیۆن و ٥٠٠ ھەزار تۆن، پێویستیان بە ٣ ملیۆن تۆنی ھاوردەکراو دەبێت.
پێشتریش وەزارەتی بازرگانی عێراق داوای بودجەی پێویستی کرد بۆ ھاوردەکردنی گەنم، چونکە ماوەی سێ مانگ پێویستە بۆ ئەوەی گەنم بگاتە سایلۆکان.