تەندروستی عێراق: بڵاوبوونەوەی تای خوێنبەربوون لە کۆنترۆڵ دەرنەچووە
٢٣ی ئایاری ٢٠٢٢
٣٣١
"سەیف بەدر" وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تائێستا لانی کەم ٩٦ حاڵەتی توشبوون بە تای خوێنبەربوون تۆمارکراوە، نیوەی حاڵەتەکانیش چاکبوونەتەوە و تەنھا ١٨یان گیانیان لەدەستداوە.
"سەیف بەدر" راشیگەیاند، ئەگەرچی ھێشتا رەوشەکە لەژێر کۆنترۆڵدایە، بەڵام رێکارەکانی تایبەت بە پشکنینی ئاژەڵ لە کوشتارگەکان و روبەڕوبوونەوەی نەخۆشییەکە لە ئاستی پێویستدا نییە، تەواوی کەرتی تەندروستیش ئامادەیە بۆ روبەڕوبوونەوەی نەخۆشییەکە و چارەسەرکردنی توشبووان.