لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی کارەبای عێراق بڵاویکردەوە، ئەو گەردەلول و بایە بەھێزانەی لەگەڵ خۆڵبارینی چەند ڕۆژی ڕابردوو ھەڵیکردووە، چەندین ھێڵ و تۆڕێکی کارەبای نیشتمانی پچڕاندووە و تیمەکانیان بەردەوام خەریکی چاکردنەوەی بوون.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بۆ ئاساییکردنەوەی ڕەوشی کارەبا، ھەموو تیمە ھونەرییەکانی خستووەتە  ئامادەباشییەوە، بە مەبەستی گرێدانەوە و چارەسەرکردنی ئەو پچڕان و کەموکوڕیانەی کە بەسەر ھێڵەکانی کارەبادا ھاتووە.

لە لایەکی دیکەوە لیژنەی کارەبا و وزە لە ئەنجومەنی نوێنەران ڕایگەیاند، بەشێکی کەمبوونەوەی کارەبا پەیوەندیی ھەیە بەو چاکسازییانەی لایەنی ئێرانی ئەنجامی دەدات لە سیستمی دابینکردنی غاز بۆ کارپێکردنی وێستگەکانی کارەبا لە عێراق.