ئەنجومەنی باڵای دادوەری لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە ، دەستوری عێراقی جەخت دەکاتەوە لە سەربەخۆیی دادگا ، ھەربۆیە  ئەنجومەنی باڵای دادوەری سورە لەسەر ئەوەی لە یەکلاکردنەوەی سەرجەم دۆسیەکاندا سەربەخۆ و بێ لایەن بێت ، دوپاتیشیکراوەتەوە کە ئەنجومەنی دادوەری لە ناکۆکییە سیاسییەکاندا لایەندار نیە و بریارەکانی دەرەنجامی ئیستیحقاقی  ھەر دۆسیەیەکن بە پێی ئەو بەڵگانەی کە تێیدا بەردەستن .

لەو راگەیەندراوەدا ، ئەنجومەنی باڵای دادوەری داوای لەلایەنە سیاسییەکان کردووە دەسەڵاتی دادوەری نەخەنە نێو ناکۆکییەکانیان و  زیان بەپێگەکەی نەگەیەنن .