"محەمەد بەحر ئەلعلوم" نوێنەری عێراق لە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، لەسەربوونی سەربازیی تورکیا لەناو خاکی عێراق، لە ئەنجومەنی ئاسایش سکاڵایان لە دژی ئەنقەرە تۆمارکردووە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، ھەبوونی گەریلاکانی "پەکەکە" لەناو خاکی عێراق پاساو نییە بۆ ئەوەی  تورکیا ھێزەکانی لە عێراق نەکێشێتەوە.

جەختی لەوەشکردووەتەوە، دەبێت خاکی عێراق بۆ یەکلاییکردنەوەی ململانێی نێوان ھێزەکان ‌و بەدیھێنانی ئامانجە سیاسییەکان بە پاساوی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بەکارنەھێنرێت.