سەرکردەیەکی سوننە داوا دەکات حەشدی شەعبی لە ناوچە رزگارکراوەکان نەمێنێت
کوردسات نیوز
٧ی ئایاری ٢٠٢٢
١٬٠٦٤
خەمیس خەنجەر لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، پێویستە دەستبەجێ ھێزەکانی حەشدی شەعبی و گروپە چەکدارەکانی دیکە لە ناوچە رزگارکراوەکان بچنە دەرەوە و، شوێنەکانیان بە ھێزەکانی سوپا و پۆلیسی فیدراڵی پڕ بکرێتەوە.
خەمیس خەنجەر ھۆشداریشدا لە بەریککەوتنی تایەفی لەو ناوچانەی کە ھێزەکانی حەشدی شەعبی و گروپە چەکدارەکانی دیکەی لێیە.
جەختیشیکردەوە، بوونی ھێزەکانی سوپا و پۆلیس و دژە تیرۆر، کارئاسانی زیاتر دەکەن بۆ گەڕاندنەوەی ئاوارەکان بۆ شوێنەکانیان.