فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی رایگەیاند، رۆژی پێنج شەممە ٣٤٠ کۆچبەر لە ئاوەکانی نێوان تورکیا و یۆنان رزگارکراون، ھەروەھا ١٠٤ کۆچبەری دیکە لە شارەکانی مۆغەڵا و ئەزمیر و ئایدن و بالاکسیر لە تورکیا دەستگیرکران.

فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی ئاشکراشیکرد، لە رۆژی ١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ تا  ٢٨ی نیسانی ٢٠٢٢ لە ماوەی ئەو پێنج مانگەدا ٦٥ ھەزار و ٥٦٩ کۆچبەری نەتەوە جیاواز لە تورکیا دەستگیر کراون، بەپێی ئامارەکان کۆچکردنی ھاووڵاتیانی ئەفغانستان لە پلەی یەکەمدایە، دیاردەی کۆچکردنیش زیاتر بەھۆی خراپی رەوشی ئابووری و ئەمنی روویانداوە.