عائید ھیلال، سەرکردە لە چوارچێوەی ھەماھەنگی دەڵێت، دەستپێشخەرییەکەی موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر ھیچ چارەسەرێکی نوێی بۆ رەوشی سیاسی عێراق تێدا نییە و جەختدەکاتەوە لەوەی  تاکە چارەسەر کۆبوونەوەی لایەنەکانە لەسەر مێزی گفتوگۆ. ھەر سەبارەت بە دەستپێشخەرییەکەی موقتەدا سەدر  بەشێک لە پەرلەمانتارە سەربەخۆکان پێشوازیان لێکردووە  و دەڵێن، ھەفتەی داھاتوو گفتوگۆدەکەن لەسەر دەستپێشخەریەکانی موقتەدا سەدر و وەڵامی دەدەنەوە.