ژمارەیەک پەرلەمانتاری سەربەخۆ داواکاریی سەدریان بۆ پێکھێنانی حکومەت پەسەند کرد
کوردسات نیوز
٥ی ئایاری ٢٠٢٢
٦٥٦
فراکسیۆنی عێراقی سەربەخۆ، کە ژمارەیەک لە پەرلەمانتارە سەربەخۆکان لەخۆدەگرێت و لەلایەن پەرلەمانتاری سەربەخۆ شێخ عەبدولھادی حەسناوی سەرۆکایەتی دەکرێت، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا ڕەزامەندی دەربریوە لەسەر داواکارییەکەی موقتەدا سەدر بۆ پێکھێنانی حکومەتیکی نیشتمانی سەربەخۆ کە ئامانجی عێراقییەکان لە دابینکردنی خزمەتگوزاری و ئاوەدانکردنەوەی وڵات بەدیبھێنێت.
داواش لە پەرلەمانتارە سەربەخۆکانی تر کراوە ڕەزامەندی دەرببڕن تا بەو شێوەیە چارەسەرێک بۆ ئەو قەیرانە سیاسیە بدۆزرێتەوە کە عێراقی تێکەوتووە و داوا لە تەواوی ھێزە سیاسییەکانیش کراوە پشتگیری دەستپێشخەریەکەی سەدر بکەن.