خەزعەلی: دەستووریش ناتوانێت کێشەکانی عێراق چارەسەر بکات
کوردسات نیوز
٣ی ئایاری ٢٠٢٢
١٬١٠١
"خەزعەلی" لە دوای نوێژی جەژن ڕایگەیاند، بەھۆی ڕەوشی سیاسییەوە، فشارێکی گەورەی ئابوری لەسەر ھاووڵاتیان دروست بووە، ئەگەر لایەنە سیاسییەکانیش لەسەر ڕای خۆیان سوور بن ئەوا ھیچ چارەسەرێک بۆ کێشەکان نایەتە ئاراوە، وتیشی لە ئێستادا دەستوریش ناتوانێت کێشەکانی عێراق چارەسەر بکات.
بە وتەی "خەزعەلی"، چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکان لە ڕۆژانی جەژندا دەستپێشخەرییەک پێشکەشی ھەموو لایەنە سیاسییەکان دەکەن، ئەگەر لایەنی بەرامبەریش ھەر دەستپێشخەرییەکی ھەبێت کە گرەنتی مافی زۆرینە بکات، با پێشکەشی بکات و بە ڕێزەوە مامەڵەی لەگەڵ دەکەن.
وتیشی زۆرینەی لایەنە سەرکەوتووەکانی ھەڵبژاردن متمانەیان نییە و ئەگەر ھەڵبژاردن دووبارە بکرێتەوە زۆرینەیان شۆک دەبن.