"ترکی جەدعان" رایگەیاند، ئەنجامی کۆبوونەوەکەی سبەینێی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار پێشوەختە یەکلاکراوەتەوە، چونکە ھاوپەیمانی سێ قۆڵی ناتوانن کاندیدەکەیان بەھۆی سێیەکی گەرەنتیکەر تێبپەڕێنن و دەبێت پێداچوونەوە بە ھەڵوێستیان بکەن. وتیشی داوا لە ھاوپەیمانی سێ قۆڵی دەکەن چاویان لە بەژەوەندی نیشتمانی بێت و چەقبەستویی سیاسی چارەسەر بکەن لەڕێی گفتوگۆوە.

ئەو ئەندامەی دەوڵەتی یاسا وتیشی، ھەڵوێستی چوارچێوەی ھەماھەنگی بەھێزە و ئەنجامەکانی  کۆبوونەوەکەی رۆژی شەممەی رابردووش بەھێزتری کردن، جەختیشی کردەوە لەوەی ژمارەی پەرلەمانتارانیان لەگەڵ ھاوپەیمانەکانیان لە ١٤٠ ئەندام نزیک بۆتەوە و رەنگە سبەینێ ژمارەیان بگاتە نیوە کۆ یەک، چونکە زۆرێک لە پەرلەمانتاران متمانەیان بە ھەڵوێستی ئەوان ھەیە.