پەرلەمانتاران: کۆبونەوەکەی رۆژی چوارشەممەی ئەنجومەنی نوێنەران بێ ئەنجام دەبێت
٢٨ی ئازاری ٢٠٢٢
٦٠٦
جاسم محەمەد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاندووە، دواخستنی کۆبونەوەکەی ئەنجومەنی نوێنەران لەبارەی ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار بۆ رۆژی چوارشەممە، ھیچ ئەنجامێکی نابێت، چونکە تائێستا ھەڵوێستی سێیەکی پەکخەر جێگیرە و نەگۆڕاوە.
ئیبتیسام ھیلالی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانیش رایگەیاندوە، چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکان و ھاوپەیمانەکانی بەشداری کۆبونەوەکەی رۆژی چوارشەممە ناکەن ئەگەر لایەنەکان لە نێو خۆیاندا نەگەنە لێکتێگەیشتن بۆ دەرچون لەم قەیرانە سیاسییەی عێراقی تێکەوتوە.
بە وتەی حەسەن کەعبی ئەندامی ھاوپەیمانی فەتحیش، کۆبونەوەکەی ئەنجومەنی نوێنەران بە پەراوێزخستنی چوارچێوەی ھەماھەنگی و ھاوپەیمانەکانی تێناپەڕێت، بۆیە قەیرانی سیاسیی بەردەوام دەبێت.