نوسینگەی (حاکم زاملی)  بڵاویکردەوە، ئەو لێدوانەی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، لە کۆبونەوەیەکیدا بووە لەگەڵ ژمارەیەک لە کارمەندانی گرێبەستی وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق.

ڕوونیشکراوەتەوە، وەزارەتی خوێندنی باڵا بە نوسراوی رەسمی لیستی تەواوی فەرمانبەرانی گرێبەستی ڕادەستی ئەنجومەنی نوێنەران کردووە، بۆئەوەی کاریان لەسەر بکرێت.