مستەفا کازمی داوا دەکات پەلە بکرێت لە پێکھێنانی حکومەتی نوێ
کوردسات نیوز
٢٧ی ئازاری ٢٠٢٢
١٬٠٥٣
کازمی لە کۆنگرەیەک، کە تایبەت کرابوو بە تێپەڕبوونی ساڵێک بەسەر دەرکردن یاسای ڕزگاربوانی ژنان و کچانی ئێزدی لە شەڕی داعش ڕایگەیاند، پێویستە لەسەر ھێزە سیاسییەکان کار بکەن بۆ تێپەڕاندن و پەرٍێنەوە لەم قۆناغە، کە ئەو قۆناغەکەی بە مەترسیدار ناوبرد.
کازمی جەختیکردەوە، ڕێزگرتن لە کات و ساتە دەستورییەکان، بە مانای ڕێزگرتنە لە خودی دەستور و پێکھاتە و جومگە سەرەکییەکانی دەوڵەت و ڕێزگرتنە لە پێداویستییەکانی خەڵکی.
سەرۆک وەزیرانی عێراق باسی لەوەشکرد، پێویستە لەسەر ھەموو لایەک بەدوای چارەسەری گونجاودا بگەڕێن، بەشێوەیەک ئاماژە بێت بۆ ھەستکردن بە بەرپرسیارێتی لە لایەن ھێزە سیاسییەکانەوە.
کازمی ڕاشیگەیاند، قەیرانی ئێستا سیاسییە و دۆزینەوەی چارەسەریش، بە واتای کارئاسانییە بۆ پێکھێنانی حکومەت، چونکە ھاوڵاتی و وڵاتەکە بەرپرسیارییان کەوتووەتە ئەستۆی ھەمووان.