ھاوپەیمانی سەروەری: چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکان خاوەنی سێیەکی پەکخەرە
٢٧ی ئازاری ٢٠٢٢
٣٥٥
عەبدوڵا خەربیت ئەندامی ھاوپەیمانی سەروەری رایگەیاندووە ، ھێزەکانی نێو چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکان خاوەن سێیەکی پەکخەرن ، ھەربۆیە دەبێت دانوستان لە نێوان لایەنەکان بەرێوەبچێت بۆ لێکتێگەیشتن و پێکھێنانی حکومەت و داھاتوو ، تا لەو رێیەوە ئاستەنگەکان تێبپەرێندرێت و عێراق لەو قەیرانە سیاسیە دەربچێت کە تێیکەوتوە .
ئەگەرچی بریاربوو لە کۆبونەوەی رۆژی شەممەی ئەنجومەنی نوێنەراندا سەرۆک کۆمار ھەڵبژێرێت ، بەڵام بەھۆی تەواونەبونی رێژەی یاسایی پەرلەمانتارانەوە ، کۆبونەوەکەی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار بۆ رۆژی چوارشەممە دواخرا .