بەرھەم ساڵح: ئەو ئاڵنگارییە گەورانەی رووبەرووی وڵات دەبنەوە قبوڵکراو نییە
کوردسات نیوز
٢٦ی ئازاری ٢٠٢٢
١٬٩٨٢
د. بەرھەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق رایگەیاند، تەواو نەکردنی بەرکەوتە دەستوورییەکان لە کاتی خۆیدا جێگەی داخە و پێویستە لەسەر ھەموو لایەنەکان گفتوگۆی جدی بکەن بۆ کۆتاییھێنان بەم قەیرانە، رێکنەکەوتنی نیشتمانی و بەرێوەنەچوونی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ تەواو کردنی بەرکەوتە دەستورییەکان لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا جێگەی داخە و نیگەرانییە.
راشیگەیاندووە، دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە پێنج مانگ بەسەر ھەڵبژاردنی پێشوەخت لە کاتێکدا بەردەوامی چەقبەتووی سیاسی و لەناوەراستی ئەو ئاڵنگارییە گەورانەی رووبەرووی وڵاتەکە دەبێتەوە قبوڵنەکراوە، ئامانج لە بەرێوەچوونی ھەڵبژاردنی پێشوەخت بۆ خۆی ئامانجەکە نەبووە بەڵکو رێگەیەک بووە بۆ ئاشتەوایی و دڵنیایی ئارامی سیاسی و کۆمەڵایەتی و باشترکردنی باردۆخە گشتییەکان لە دەوڵەتدا و وەڵامدانەوە داواکاری عێراقییەکان، ھەروەھا ئەنجومەنی نوێنەران ئەرکێکی جیاوازی لەسەر شانە، بەھۆی ئەوەی دوای جوڵەی شەقام و داواکارییەکان بۆ چاکسازی و رێگری لە گەندەڵی بۆ کۆتاییھێنانی قەیرانەکانە سیاسییەکان ھاتووەتە ئاراوە.
سەرۆک کۆماری عێراق ئاماژەی بەوەشکردووە، ھێزە سیاسییەکان لەبەردەم تاقیکردنەوەیەکی نیشتمانیدان و ئەو باردۆخەی ئێستا ھەیە بەرپرسیارێتی مێژووی دەخاتە سەر ھەمووان و پێویستی بە کارێکی بێ وێنە ھەیە بۆ رزگاربوون لەو قەیرانەی دەگوزەرێت.
رەوایدان بە دابەشکردنی بەرکەوتە نیشتمانییەکان بە پێکھێنانی حکومەتێک توانای ھەبێت و کار بکات بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکانی دەوڵەت و بەرگری لە سەروەرییەکانی و لە ئاست چاوەڕوانی داخوازییەکاندا بێت.
لە بەشێکی تری پەیامەکەدا دەڵێت، داوا لە ھەموو لایەنە سیاسییە عێراقییەکان دەکات بەشداربن لە گفتوگۆی جدی و کاریگەر بەبێ کەمتەرخەمی و دواخستن بۆ رزگاربوون لەم قەیرانەی ئێستا پێیدا تێدەپەڕن، پێشخستنی بەرژەوەندی عێراق و گەلەکەی و لەبەرچاوگرتنی دۆخە ھەرێم و گۆڕانکارییە نێودەوڵەتییەکان و ئاڵنگارییە ناوخۆیەکانی بەردەمیان بە تایبەت دۆخی ئابووری مەترسیدا، کە پێویستی بە ئاگاداری لە تەبایی ناوخۆ و یەکریزی نیشتمانی بۆ رزگاربوون لەم قەیرانە، بە جۆرێک بێت لە ئاستی داخوازییەکانی ھاوڵاتیان بێت.