بڕیارە ئەمڕۆ کۆبونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران بەڕێوەبچێت و پەیامنێری کوردسات نیوزیش لە بەغداد دەڵێت،  لەگەڵ نزیکبونەوەی وادەی بەڕێوەچوونی کۆبونەوەکە، رێوشوێنی ئەمنی توند لە ناوچەی سەوز لە بەغداد گیراوەتەبەر و ناوچەی سەوز بەتەواوی داخراوە.
وتیشی، تەنیا ئەوانەی باجی رێگەپێدانیان ھەیە دەتوانن لە ناوچەی سەوز ھاتوچۆ بکەن.