کۆمەڵی دادگەریی بایکۆتی کۆبوونەوەکەی پەرلەمانی عێراق دەکات
کوردسات نیوز
٢٦ی ئازاری ٢٠٢٢
١٬٠٦٦
وتەبێژی کۆمەڵ ڕاشیگەیاند " ئێمە بەشێک نین لەناکۆکیەکان وئەم پەرتەوازیە لە بەرژوەندی عێراق وھەرێم نازانین."
کۆمەڵی دادگەریی کوردستان دەیەوێت "دەرفەتی زیاتر برەخسێ بۆ گەشتن بە تەوافوق لەسەر ھەردوو پۆستەکە."
ھەر دوێنێ، سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بەرنامەی کاری کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، سەعات ١١ی پێش نیوەڕۆی شەممە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کۆدەبێتەوە و سەرۆک کۆمار ھەڵدەبژێرێت.
تائێستا ژمارەیەک بەرچاوو لە فراکسیۆن و پەرلەمانتاران، ئامادەنین بەشداری لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی نوێنەران بکەن، کە تایبەتە بە ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار، کە ٤٠ کەس خۆیان بۆ ئەو پۆستە سەرۆک کاندید کردووە.
چوارچێوەی ھەماھەنگیی شیعەش رایگەیاندووە، دەنگی یەک لەسەر سێی دڵنیاکردنەوەیان لە بەردەستدایە، بۆ پەکخستنی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ.