فراکسیۆنەکە یەکێک لە مەرجەکانی پێکھێنانی حکومەتێکی سەربەخۆ و کارایە، کە جەمسەرگیریی سیاسیی تێبپەڕێنێت و  تێپەڕاندنی شایستەی پەرلەمانی و دوورخستنەوەی پرۆسەکە لەو جەمسەرگییە سیاسییە، ھەروەک چاکسازیی سیاسیی سەرتاسەری کە سەرۆکایەتییەکانی کۆمار و ئەنجومەنی وەزیران و ئەنجومەنی نوێنەران بگرێتەوە و دڵنیایی لە سەربەخۆیی دەستە سەربەخۆکانی کردووە بە مەرجی دوەم. ھەروەک چاکسازی ئابووری و نەھێشتنی گەندەڵی کارگێری و دارایی دووپات کردوەتەوە.


فراکسیۆنی ئەشراقەی کانون، شکاندنی رێککەوتنی پشکپشکێنە و جیاکردنەوەی ئەرکی زۆرینەی لە ئەرکی ئۆپۆزسیۆن کردوە بە مەرجی سێیەم و لەگەڵیشیدا داوا دەکات ھەرکاتێک حکومەتی یەکێتی نیشتیمانی بەدینەھات قۆناغی راگوزەری رابگەیەنرێت.