ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کارنامەی کۆبوونەوەکەی سبەینێی بڵاوکردەوە
کوردسات نیوز
٢٥ی ئازاری ٢٠٢٢
٥٧٤
سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بەرنامەی کاری کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی بڵاویکردەوە و رایگەیاند، سەعات ١١ی پێش نیوەڕۆی سبەینێ شەممە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کۆدەبێتەوە و سەرۆک کۆمار ھەڵدەبژێرێت.
تائێستا ژمارەیەک بەرچاوو لە فراکسیۆن و پەرلەمانتاران، ئامادەنین بەشداری لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی نوێنەران بکەن، کە تایبەتە بە ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار، کە ٤٠ کەس خۆیان بۆ ئەو پۆستە سەرۆک کاندید کردووە.
چوارچێوەی ھەماھەنگیی شیعەش رایگەیاندووە، دەنگی یەک لەسەر سێی دڵنیاکردنەوەیان لە بەردەستدایە، بۆ پەکخستنی کۆبوونەوەکەی سبەینێ.