ئەبو عەلی عەسکەری لە تویتێکدا ڕایگەیاند، پێویستە  محەمەد حەلبوسی بزانێت، لە نزیکەوە چاودێری ھەموو کار و جوڵەکانی دەکەن و ناتوانێت فێڵەکانی بەسەریان تێپەڕێنێت، با چاکیش بزانێت ئەوانەی لەودیوو سنورەوە پشتیوانی دەکەن، ناتوانێت لە شۆڕشی گەلی بیپارێزن.

ئەو بەرپرسەی کەتائیبی حزبوڵای عێراق داواشی لە ھێزەکانی حەشدی شەعبی و ھێزەکانی بەرگری کردووە، لە خۆرئاوای عێراق بڵاوەیان پێ بکرێت، بە شێوەیەک کە گونجاو بێت لەگەڵ قەبارەی ھەڕەشە نوێیەکان و ڕێگە نەدەن بە دانیشتوانی ئوتێلەکانی عێراق بگێڕنەوە بۆ چوارگۆشەی یەکەم.

لە کۆتایی تویتەکەیدا ئەبو عەلی کەسکەری داوای لە پەرلەمانتارانی سەربەخۆ کردووە، نەبنە داردەستی ئەو کەسانە کە ئەو بە بازرگانەکانی خوێن ناویبردوون، ئەمجارە کێکەکە لە لایەن ئال بەرزان و ئال پاڵەوان و ئالی فلانەوە دابەش بکرێت.