لەلایەكی دیكەوە مەحمود حەیانی ئەندامی هاوپەیمانی فەتح ڕایگەیاندووە، كڕین و فرۆشتن  بە پۆست و وەزارەتەكانی حكومەتی عێراقەوە لە ئێستاوە دەستی پێكردووە، ئاماژەی بەوەشكرد كڕین و فرۆشتنەكە لیژنە پەرلەمانییەكانیشی گرتووەتەوە.

ئەوەش لە كاتێكدایە، چەند سەرچاوەیەكی میدیایی و چالاكوانی مەدەنی لە تویتەر لە زاری سیاسییەكانی عێراقەوە بڵاویانكردەوە، لە ئێستاوە دەستكراوە بە كڕین و فرۆشتنی پۆستەكانی حكومەتی نوێ، بە گوێرەی ئەو سەرچاوانە پۆستی وەزارەتی نەوت لە لوتكەی نرخەكاندایە و دوای ئەویش وەزارەتی بازرگانی و بە پلەی سێهەمیش وەزارەتی وەرزش و لاوان دێت.