لە موسەنا گۆڕێکی بەکۆمەڵی قوربانیانی ئەنفال ھەڵدەدرێتەوە
کوردسات نیوز
١٣ی ئازاری ٢٠٢٢
٦٩٨
نوسینگەی مافەکانی مرۆڤ لە موسەنا رایگەیاند، تیمی تایبەتی سەر بە دامەزراوەی شەھیدان دەستیانکردووە بە ھەڵدانەوەی گۆڕێکی بە کۆمەڵ کە لە قەزای "سەلمان" دۆزراوەتەوە و تەرمی دەیان ژن و منداڵی کوردی تێدایە و قوربانی ئەنفالن بە دەستی رژێمی بەعسی پێشوو.
نوسینگەکە راشیگەیاند، چاوەڕێی تیمە تایبەتەکان بۆ پێشکەش کردنی راپۆرتی کۆتایی سەبارەت بە ژمارەی قوربانیان و وەرگرتنی دی ئێن ئەی روفاتەکان و دواتر رادەستکردنەوەیان بە کەسوکاریان.