رەوتی حیکمە: بەشداری حکومەتی داھاتوو ناکەین
١٣ی ئازاری ٢٠٢٢
٤٠٤
"فادی شەمەری" ئەندامی مەکتەبی سیاسی رەوتی حیکمەی نیشتمانی رایگەیاندووە، ئەنجامی ھەڵبژاردن ناڕێک بووە و ھاوکێشەی سیاسیش نا رێکە ، ئەمەش بە مانای لە دەستدانی سەقامگیری دێت لە عێراقدا ، ھەربۆیە رەوتی حیکمە بریاریداوە، بەشداری حکومەتی داھاتوو نەکات، ھاوکات ناشبێتە ئۆپۆزسیۆن ، بەڵکو بێلایەن بونێکی ئەرێنی ھەڵدەبژێرێت.