د. بەرھەم ساڵح پەیامێکی لەبارەی نزیکبوونەوەی دوو ئاڕاستە سەرەکییەکەی شیعە بڵاوکردەوە
کوردسات نیوز
١١ی ئازاری ٢٠٢٢
٣٬٩٤٤
"د.بەرھەم ساڵح" سەرۆک کۆماری عێراق لە تویتەر رایگەیاند، ئەو دەستپێشخەرییە سیاسییەی بۆ تێپەڕاندنی دۆخی چەقبەستویی سیاسیی و دەستوری کراوە بەرز دەنرخێنن و ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، ئەرکی ئەوەیە پشتیوانی لە ھەوڵە نیشتیمانییەکان بکات بۆ گەیشتن بە مافە دەستورییەکان.
سەرۆک کۆمار راشیگەیاند، پشتیوانی لە ھەوڵە نیشتیمانییەکان دەکات بۆ ئەوەی دەست بکرێت بە ھەنگاوەکانی پێکھێنانی حکومەتێکی بەتوانا بۆ پاراستنی ئاسایشی وڵات و خزمەتکردنی ھاووڵاتیان.