عێراق ھاوردە پەلەوەری لە ھەرێمەوە بۆ پارێزگانی تر قەدەغە کرد
کوردسات نیوز
١٠ی ئازاری ٢٠٢٢
١٬٩٠٤
بە گوێرەی نوسراوێکی فەرمی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق، کە ئاڕاستەی نوسینگەی سەرۆک وەزیران کراوە، ئاماژە کراوە بە خشتەی جموجوڵی بەرھەمی کێڵگە پەلەوەریەکان وەک ھێلکەی خواردن، ھێلکەی تروکاندن و جوجەڵە و مریشکی زیندوو و سەربڕاوی فرێش و بەستوو بەرمەکانی تری کێڵگە پەلەوەرییەکان.
لە نوسراوەکەدا بە ڕوونی ئاماژە کراوە بەوەی چیتر ڕێگە نادرێت بە گواستنەوەی ئەو بەرھەمانەی سەرەوە لە ھەرێمی کوردستانەوە و بۆ سەرجەم پارێزگاکانی دیکەی عێراق تا کاتێکی تر.