ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، باڵیۆزخانەی عێراق بە ھەماھەنگی لەگەڵ وەزارەتی دەرەوەی ئۆکراین و حکومەتی خۆجێی شاری سومی، توانیویانە لەو شارەوە ٦٠ھاووڵاتی عێراق بگەڕێننەوە عێراق کە لە نێویاندا ژن و منداڵ و بە تەمەن ھەن، ھەروەھا لە شاری خارکیێڤیە خێزانێکی عێراقی گەرێندراونەتەوە، کە ژمارەیان پێنج کەسە و لە نێویاندا ژن و منداڵ ھەیە .