ئەعرەجی داوا لە وڵاتانی ئەوروپا دەکات داعشەکانی رۆژئاڤای کوردستان وەربگرنەوە
کوردسات نیوز
٢٢ی شوباتی ٢٠٢٢
٣٢٢
قاسم ئەعرەجی راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق رایگەیاند، پێویستە وڵاتانی ئەوروپا ئەو تیرۆریستانەی داعش وەربگرێتەوە کە لە رۆژئاڤا دەستبەسەرکراون، چونکە مەترسییەکی گەورەیان بۆ عێراق دروست کردووە.
ئەعرەجی ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە، زیاتر لە ١٠ ھەزار تیرۆریستی داعش لەلایەن ھێزەکانی سوریای دیموکرات(ھەسەدە) لە زینداییەکی حەسەکە دەستبەسەرەن و پێویستە ئەوانەی رەگەزنامەی ئەوروپاییان ھەیە، لە لایەن وڵاتەکانیانەوە وەربگیرێنەوە .
ئەعرەجی ئەوەشی راگەیاندووە، حکومەتی عێراق بریارێکی بوێرانەی داوە بۆ وەرگرتنەوەی ٤٥٠ خێزانی عێراقی کە لە کامپی ھۆڵن لە رۆژئاڤای کوردستان. ئەعرەجی ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە کامپەکە ٣٠ ھەزار عێراق تێدایە کە ٢٠ ھەزاریان مێردمنداڵن.