چوارچێوەی ھەماھەنگی لە ھەوڵی دروستکردنی گەورەترین کوتلەی پەرلەمانییە
٢١ی شوباتی ٢٠٢٢
٩٧٠
بە وتەی ئەو سەرچاوەیە، ھێزەکانی ناو چوارچێوەی ھەماھەنگی توانیویانە ٩٤ پەرلەمانتار کۆبکەنەوە، دوای ئەوەی لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا زنجیرەیەک گفتوگۆی چڕوپڕیان لەگەڵ ژمارەیەک لە پەرلەمانتارانی سەربەخۆی ئەنجامداوە و ھێنراونەتە ناو چوارچێوەی ھەماھەنگییەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە دوو ڕۆژی داھاتوودا بەشێوەیەکی رەسمی ناوی ئەو ٩٤ پەرلەمانتارە ئاشکرا دەکەن.
بەھۆی لێدوانەکانی موقتەدا سەدر سەرۆکی ڕەوتی سەدر، کە بەردەوام جەختدەکاتەوە لە حکومەتی زۆرینەی نیشتیمانی،گفتوگۆکانی نێوان ڕەوتی سەدر و ھێزەکانی چوارچێوەی ھەماھەنگی ڕاگیراوە و تا ئێستاش ھیچ بەرەوپێشچوونێک ڕووی نەداوە.