دادگای فیدراڵی بڕیار لەسەر دووبارە خۆکاندیدکردنەوە بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار دەدات
کوردسات نیوز
٢١ی شوباتی ٢٠٢٢
٢٬٥٠٥
باسم خەشان ئەندامی سەربەخۆی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە تویتەر بڵاویکردەوە، چوار شەممە دادگای فیدراڵی کۆدەبێتەوە و پێداچوونەوە بۆ ئەو سکاڵایە دەکات کە دژ بە کردنەوەی دەرگای خۆکاندید کردن بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق لەلایەن دەستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانەوە.
وتیشی، دادگا بڕیار لە بارەی یاسایی بوونی دووبارە خۆکاندید کردنەوە بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق دەدات.
باسم خەشان راشیگەیاند، ئەو سکاڵایە دژی ھیچ کەس و حزبێک نییە، تەنھا بۆ رێزگرتنە لە دەستور.
تا ئێستا، ٦٠ کەس خۆیان بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق کاندید کردووە، ھیچ وادەیەکیش بۆ کۆبوونەوەی ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار دیاری نەکراوە.