ئەیاد عەلاوی کەسایەتی سیاسی عێراق لە تویتێکدا رایگەیاند، دابەزینی بەھای دیناری عێراقی بەرامبەر دۆلار دوای کفتوگۆبووە لەگەڵ سەرجەم ئەو لایەنانەی کە لە حکومەت بەشداریانکردووە . 

وتیشی، راکردن لە بەرپرسیارێتی و ئەنجامدانی کردنی کارێک بخرێتە سەر شانی کەسێکی تر گەلی عێراقی پێچەواشە ناکرێت،

ئەیاد عەلاوی باسی لەوەشکردووە، دەرکردنی بڕیاری قەدەغەکردنی گەشتکردن بۆ کەسانی تاوانبارە یان ئەوانەی تێوەگلاون لە گەندەڵی، نەک بۆ کەسانی وەک عەلی عەلاوی، و پێویستیشە بریاری لەو شێوەیە دەبێت لە دادگاوە دەربچێت، ھەر لە تویتەکەدا ئەیاد عەلاوی داواشی لە سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران کردووە دانیشتنێک رێکبخات و سەندنەوەی متمانە لەوەزیر دارایی بخاتە دەنگدانەوە و رێگەی پێبدات لە دانیشتنەکەدا لەبارەی ئابووری و نرخی دراو قسە بکات.